مانگی سوری ئێران کوژرانی "57 کەس"ی لە "60 هێرش"ی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران تا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکشەممە ڕاگەیاند.
شاهین فەتحی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری پارێزگای تاران وتی: لە ئێستادا ٣٧٩ فریاگوزاری ئۆپەراسیۆن بۆلابردنی داروپەردوو، گەڕان و فریاگوزاری لە پێنج ناوچەی تاران جێگیر کراون و 350 تیمی دیکەش لەناوچەکانی دیکە جیگیردەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بەردەوامە.
دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی تاران بیستراوە و ستوونی دوکەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو شارە بەدی دەکرێت.
بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، دەوروبەری نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەکانی دەوروبەری سەید خەندان، جەمجام، ڤێلەنجاک، گۆڕەپانی ڤاناک، سەعدات ئاباد، گۆڕەپانی ئازادی و ناوچەکانی دیکەی تاران کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان.