سەڕەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر بڕیاری بە شارۆچکەبوونی تەقتەق کە دوو شارەدێ و ٢٢ گوند لەخۆ دەگرێت، بەڵام هێشتا هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ نەکراوە.
بەشێکی زۆر لە فەرمانگەکانیش هێشتا سەر بە کۆیەن و بەربەستی بۆ کاروباری هاوڵاتیانی سنورەکە دروستکردووە.
هەر هاوڵاتییەک کاری فەرمانگەیەکی هەبێت، ناچارە بچێتە کۆیە، ئەوەش خەرجییەکی زیاتری خستووەتەسەر شانی خەڵکی سنورەکە.