بەپێی گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری جوانڕۆ چوار ماتۆڕسوار بە بیانووی نەپۆشینی حیجاب هێرشیان کردووەتەسەر خێزانێک و بە شمشێر و چەقۆ سووکایەتییان پێ کردوون و زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکەیان گەیاندووە.
هێرشبەران لە ژێر ناوی فەرمان بە چاکە دوای خێزانەکە کەوتوون و هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینیان لە ژنانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کردووە.
هەرچەندە خێزانەکە بۆ ڕزگارکردنی گیانیان پەنایان بردووەتە بەر پۆلیسی بازگەی مەیدانی قەڵا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێیان وتوون کە ئەوە پەیوەندی بەوانەوە نییە و لە ئەنجامدا خێزانەکە ناچار بوون بەرەو ناوەندی شار هەڵبێن.