ڕاستەوخۆ

کاتی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی و دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان دیاریکرا

reset font size increase font size

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە فەرمی کاتی سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشکرا کرد، کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، 23ی تەممووزی 2026 ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانکار، ئەندامانی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لەو بەروارەدا دەچنە دوورگەی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.

 ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دواهەمین دیداری شاندەکە لەگەڵ ئۆجەلان لە 24ی ئایاری رابردوودا ئەنجامدرابوو.

سەردانەکەی شاندی ئیمرالی لە کاتێکدایە کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی یاسای چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، جموجۆڵە دیپلۆماتی و سیاسییەکان لە تورکیا خێرا بوونەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، دوێنێ (15ی تەممووزی 2026) شاندەکەی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانکار و فایق ئەرۆڵ، زنجیرەیەک دیداری گرنگیان لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا:

دیدار لەگەڵ ئاکپارتی: شاندەکە بۆ ماوەی نزیکەی کاژێر و نیوێک لەگەڵ ئەفکان ئالا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و عەبدوڵڵا گولەر، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە کۆبووەوە.

دیدار لەگەڵ مەهەپە: هەر دوێنێ بەیانی، شاندی ئیمرالی بۆ ماوەی 40 خولەک لەگەڵ دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆبووەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.