سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنی توندوتیژی، "پاشەکشەیەکی گەورەیە و لادانێکی قووڵە" لەو لێکگەیشتن و بەڵێنانەی لەگەڵ سەرکردایەتیی عێراقدا هەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە لێکەوتەکانی ئەم هێرشانە و دەڵێت: "ئەم پەلامارانە سەقامگیریی وڵات تێکدەدەن و بەربەست دەخەنە بەردەم هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا."