ڕاستەوخۆ

سوپاسالاری عێراق و شاندێکی سەربازی گەیشتنە بیابانەکانی سەماوە

reset font size increase font size

وەک ڕێوشوێنێکی ئەمنی و بۆ توندکردنی سنوورەکان، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا، سوپاسالاری عێراق بە یاوەریی ژمارەیەک لە گەورە فەرماندە سەربازییەکان گەیشتە بیابانەکانی سەماوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوپاسالاری عێراق بڵاوی کردەوە، ئامانج لە سەردانەکە چاودێریکردنی ناوچە سنوورییەکان، گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی، ئاگاداربوون لە دۆخی سنوورەکان و بەسەرکردنەوەی یەکە سەربازییەکانە لە ناوچە دوورەدەستە بیابانییەکاندا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سوپاسالار و شاندە سەربازییەکەی یاوەری، هەڵسەنگاندنی مەیدانی بۆ ئاستی ئامادەییی هێزە جێگیرەکانی ئەو ناوچانە دەکەن بۆ هەر ئەگەرێک، هاوكات چۆنێتیی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنی ناوچەکە و چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکەن.

سوپاسالاری عێراق جەختی لە گرنگیی چاوکراوەیی هێزە سەربازییەکان کردووەتەوە بۆ چەسپاندنی یاسا، توندکردنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی یان بارودۆخێکی نائاسایی لە ناوچەکەدا.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی ڕابردوودا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی بوونی دوو بنکەی سەربازیی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە بیابانییەکانی سەماوە، حکوومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر کردەوە و بە پێشێلکارییەکی گەورە لە قەڵەم درا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان