ڕاپۆرتی- ڕێبوار تۆفیق
ئێران جارێکی دیکە لەپێناو ڕێککەوتن پرۆژەیەکی 14 خاڵی بۆ ئەمریکا ناردووە، دۆناڵد ترەمپیش دەڵێ، پێشنیازەکانی ئێران تاوتوێ دەکات.
دۆخێکی نە شەڕ نە ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئێران و هەر لایەکیان جارێکی دیکە کۆمەڵێک خاڵیان بۆ ڕێککەوتن خستووەتەوەڕوو.
ئاژانسی هەواڵی ته‌سنیمی ئێران بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڵ پێشنیازه نۆ خاڵییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگ، ئێران پڕۆژه‌یه‌كی 14 خاڵی پێشكه‌ش به پاكستان كردووه وه‌ك لایه‌نی نێوه‌ندگیر.
ئێران له‌و پڕۆژه نوێیه‌دا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه و خاڵه ناكۆكه‌كان.
ئێران داوای گه‌ره‌نتی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هێرش نه‌كرێته‌وه سه‌ری و سوپای ئه‌مریكاش كۆتایی به گه‌مارۆدانی وڵاته‌كه بهێنێت، هێزه سه‌ربازییه‌كانیشی له ده‌وروبه‌ری سنوره ئاوییه‌كانی دووربكه‌وێته‌وه.

خاڵێكی دیكه كه ئێرانییه‌كان داوا ده‌كه‌ن ئازادكردنی پاره بلۆككراوهكانه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه‌كانه‌وه به‌ریان كه‌وتووه، داوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كان ده‌كه‌ن، میكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌روی هورمزیش دابنرێت.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، له ئێستادا ئێران چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌مریكییه‌كانه له‌سه‌ر پێشنیازه نوێكانی له باره‌ی ئاشتیی و كۆتاییهێنانی جه‌نگ.
له وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازه نوێیانه‌ی ئێران‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە تروس سۆشیال بڵاویکردەوە: تاوتوێی پێشنیازه نوێكان ده‌كات، به‌ڵام گه‌مارۆی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ دژی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه جه‌نگ ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گورزه زۆر به‌هێز و كاریگه‌رانه‌ی له ئێرانیان داوه له ئێستادا ئێرانییه‌كان زۆر هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ڕێككه‌وتن.