پۆلیسى دارستان و ژینگەیی سلێمانى بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاراستنی سامانی ماسی لە تەکیە ڕاوچییەک دەستگیرکرا و لە سنورى ئاغجەلەریش دەست بەسەر چەندین تۆڕدا گیرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چەمی باسەرە لە سنورى تەکیە ڕاوچییەک دەستگیرکرا و دەست بەسەر چوار تۆڕ و چەند ماسییەکی ڕاوکراودا گیرا.
دەشڵێن، لە چەمی شیوەسوور لە سنورى ئاغجەلەر، تیمەکانمان پێنج تۆڕی ماسیگرتنیان هەڵگرتەوە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک ماسیی ڕاوکراودا گرت.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارەى سنورى تەکیە ڕێکخراوە و ڕەوانەی دادگا کراوە .