سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی سادیقون ئاشكرایده‌كات، له كۆی 12 سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حه‌وت كه‌سیان له پشتیوانیكردنی مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كشاونه‌ته‌وه.
حوسێن شەیحانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادیقوون لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ڕایگەیاند، لەگەڵ سێ سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی قسەی کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە پشتیوانی‌یان بۆ نوری مالکی کشاندووەتەوە، ئەوانەی ئێستا دژایەتی مالکی دەکەن بوونەتە شەش سەرکردە لەکۆی 12 سەرکردە، بە ئەگەری زۆرەوە دەشبێتە حەوت سەرکردە.
شەیحانی هۆکاری کشانەوەی سەرکردەکانی چوارچێوه بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، لایه‌نه‌كانی کورد و سوننە ناچنە کۆبوونەوەی پەرلەمان تاوه‌كو سەرۆککۆمار هەڵبژێرن، چونکە نایانەوێت سەرۆککۆمار کەسێک ڕاسپێرێت کە ئەمریکا دژایەتی بکات و لەناوخۆشدا کۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر نەبێت.
لە بەرامبەردا،هیشام ئەلریکابی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كه مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن چوارچێوەی هەماهەنگی له پشتیوانیكردنی مالكی کشاونەتەوە.
پێشتر نوری مالكی رایگه‌یاندبوو، ئەگەر زۆرینەی سەرکردەکانی چوارچێوە داوای كشانه‌وه‌ی بكه‌ن، ده‌كشێته‌وه.