بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی 14ی ئابی 2026، هاوڵاتییەک بە ناوی (ئاراش ئیمام جومعە) لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تاوەکو ئێستا، بنەماڵە و کەسوکاری لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگان، هاوکات دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان هیچ ڕوونکرندنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکانی نەداوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئاراش ئیمام جومعە لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە لە مافی هەبوونی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی بۆ زانینی چارەنووسی تاوەکو ئێستا بێئەنجام بوون.