کەمپینێکی نێودەوڵەتی بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئازادیی فیزیکی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد و ڕاگەیەنراوێکی بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوی کەمپینەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە چارەسەرکردنی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە زیندانیکردنی درێژخایەنی، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن به ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە کوردستاندا.
بەڕێوەبەرانی کەمپینەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئامانجیانە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی داواکارییەکەیان بەو سێ زمانە، دەنگی ئەم هەڵمەتە بگەیەننە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانیی جیهانی بۆ ئەم داواکارییە کۆبکەنەوە.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئازادیی فیزیکیی ئۆجەلان دەبێتە بابەتێکی گرنگ لە چوارچێوەی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و مافە بنەڕەتییەکاندا.