ڕاستەوخۆ

لە ئیستانبوڵ بە ڕێپێوانێک ڕۆژی جیهانیی ئاشتی بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

هێزەکانی کار، ئاشتی و دیموکراسی لە ئیستانبوڵ، بە بۆنەی ١ی ئەیلوول ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە، چالاکییەکی بەرفراوانیان لە ناوچەی کادیکۆی ساز کرد و تێیدا داوای ئاشتییەکی بەڕێزیان کرد.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارە بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە گۆڕەپانی ئالتێیۆڵ دەستی پێ کرد و تا گۆڕەپانی ئیسکەلە بەردەوام بوو.

 بەشداربووان لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ئاشتیخوازانەیان هەڵگرت و گوتەوە.

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا، لە گۆڕەپانی ئیسکەلە، فێگین یاشار، چالاکی (TJA)، بەیاننامەکەی بە زمانی کوردی خوێندەوە و جەختی لە گرنگیی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاونان بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کردەوە، ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا کاتی ئەوەیە بە هەنگاوی گەورەتر ئاشتییەکی هەمیشەیی دابین بکرێت.

دواتر تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئاشتییەکی بەڕێز تەنها لە ڕێگەی ڕێکخستن و خەباتەوە دەستەبەر دەبێت، داواشی کرد کە گەلی کورد و دۆستەکانی لە ئێستاوە تێکۆشانێکی گەورەتر بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەست پێ بکەن

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.