ڕاستەوخۆ

قاسم ئەعرەجی: پێشمەرگە هێزێکی دەستورییە و پرۆسەی چەکدانان نایگرێتەوە

reset font size increase font size

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، چەکی هێزی پێشمەرگە دەستوری و یاساییە، پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک تەنیا ئەو گرووپانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی دەستور کار دەکەن و کۆتایی مانگی داهاتووش سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە، ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدایە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی چەکداماڵین و خستنەوەی چەک لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە پێشمەرگە ناگرێتەوە، چونکە هێزێکی دەستوری و یاساییە و تەنیا چەک لەو گرووپانە دەسەنرێتەوە کە لە دەرەوەی یاسادان.

لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، ئەعرەجی ئەوەی خستە ڕوو کە لە کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵدا (ئەیلوولی 2026) تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەماهەنگییە ئەمنییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.