ڕاستەوخۆ

فایەق زێدان: کشانەوەی هاوپەیمانان دەبێت ببێتە هۆی چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت و سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ٣٠ی ئەیلوول، کە وەک "ڕۆژی سەروەریی نیشتمانی" دیاری کراوە، جەخت لەسەر سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی و یاسایی وڵات دەكاتەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند کە ئەم بۆنەیە وێستگەیەکی نیشتمانیی ئیلهامبەخشە لە ڕێڕەوی چەسپاندنی سەروەریی تەواوی دەوڵەت و سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی، هیوای خواست کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان فاکتەرێک بێت بۆ قایمترکردنی پێگەی دەوڵەت.

هاوکات، فایەق زێدان جەخت لە گرنگیی پابەندبوونی تەواو بە ڕێزگرتن لە دەستوور و سەروەریی یاسا کردەوە، وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت و کۆمەڵگە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.