عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنەکەی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەنگاوە سەرکەوتنی پڕۆسەی چاکسازییە داراییەکانی حکومەت دەسەلمێنێت.
ئەم پێشوازییە دوای ئەوە دێت کە حەوت بانکی عێراقی، پاش جێبەجێکردنی مەرجەکانی پابەندبوون و حوکمڕانی، شیاوبوونی خۆیان بەدەستهێنایەوە بۆ گەڕانەوە بۆ کەناڵەکانی ناردنی دەرەکی بە دراوەکانی دیکە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دووبارە مۆڵەتدانەوە پێیان بۆ مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی.
زەیدی جەخت دەکاتەوە کە ئەم پڕۆسەیە متمانە بۆ کەرتی بانکیی عێراق دەگەڕێنێتەوە و دەرگای نوێ بەڕووی ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێناندا دەکاتەوە؛
ئاماژە بەوەش دەکات کە پشتگیریکردن لە چاکسازیی دارایی و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت بەردەوام دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ئابووریی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.