ڕاستەوخۆ

ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار قوتابی دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن

reset font size increase font size

ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار قوتابی دەستیپێکرد، لە کاتێکدا کەرتی پەروەردە سەڕای دەستکەوتەکانی لە چاپکردنی پەڕتووک و کردنەوەی باڵەخانەی نوێ، رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و قەیرانیش دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێی (2026-2027) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار قوتابی دەگەڕێنەوە بەر پۆلەکانی خوێندن و زیاتر لە 137 هەزار مامۆستای میلاک و گرێبەست ئەرکی وتنەوەی وانەکان لە 7 هەزار و 590 قوتابخانەدا بەڕێوە دەبەن.

وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن 19 ملیۆن کۆپی پەرتووکی چاپکردووە و 32 باڵەخانەی نوێی خوێندنگەشی کردووەتەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر ناوەندەکانی خوێندن.

سەڕای دەستپێکی گەورەترین جووڵەی پەروەردەیی، کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان هێشتا بەدەست چەندین کێشەی پێکهاتەیی و داراییەوە دەناڵێنێت، لەوانە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، کەمیی باڵەخانە و دیاردەی فرەدەوامی (دووامڵی).

جێی باسە، ساڵنامەی نوێی خوێندنی ئەمساڵ بە سیستمی 5 ڕۆژ دەوام لە هەفتەیەکدا و لە دوو وەرزی سەرەکیدا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.