ڕاستەوخۆ

کەنەکە لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤادا: پاراستنی ئیدارەی خۆسەر واتە پاراستنی کوردستان

reset font size increase font size

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ١٤هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستاندا راگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو پریشکەی لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ لە کۆبانێوە دەستی پێکرد، سەرڕای هەموو هێرش و پیلانگێڕییەکان، هێشتا بەردەوامە لە گەشەکردن و پاراستنی ئیدارەی خۆسەریش بە واتای پاراستنی تەواوی کوردستان دێت.

کەنەکە لە ڕوونکردنەوەکەیدا تیشکی خستە سەر مێژووی شۆڕشەکە و ئەو باجە قورسەی خەڵکی ڕۆژاوا لە پێناو دامەزراندنی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری و کانتۆنەکاندا داویانە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەوڵەتانی داگیرکەر و بە تایبەت تورکیا لە ڕۆژی یەکەمەوە لە ڕێگەی گرووپە توندڕەوەکان و داعشەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکە، پاش شکستی کۆبانێش، عەفرین، سەرێکانیێ و گرێ سپییان داگیرکرد و دیموگرافیای ناوچەکەیان گۆڕی، بەڵام خۆڕاگریی گەل و دامەزراوەکانی خۆسەری بەردەوامە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئاوڕی لە گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هێرشی گرووپەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر حەلەب، مەنبەج و شەهبا، و دواتریش پێشڕەوییان بەرەو ڕەقە، دێرەزۆر و حەسەکە؛

هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بە پاڵپشتیی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە، کە لە ئەنجامدا ڕێککەوتنی ٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٦ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق واژۆ کرا.

کەنەکە هۆشداری دەدات کە ئێستا ڕژێمی نوێی دیمەشق کە هێرشی کردووەتە سەر پێکهاتەکانی وەک عەلەوی، دروز و مەسیحییەکان، هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە پیشان دەدات، بۆیە پێویستە کورد وریای دیالۆگەکان بێت و لە هەمان کاتدا بەرگرییەکانی بەهێزتر بکات.

لە کۆتاییدا کەنەکە پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و هێزە سەربازی و ئیدارییەکان دەکات و داوا دەکات هەمووان شانبەشانی ڕۆژاوا دژی داگیرکاری بوەستنەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان