لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەسایەتیی سیاسی عێراقی خەمیس ئەلخەنجەر کۆبووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم حکومەتی فیدراڵ هاتووەتە ئارا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی گشت هاوڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکات.