ڕاستەوخۆ

کەشناسیی سلێمانی: ئەگەری تاوەباران هەیە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و ئەگەری دابارین و دروستبوونی تاوەباران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان هەیە.

سەبارەت بە جووڵەی با، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە خێرایی با لە سەرەتادا مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە جووڵەی با چالاکتر دەبێت و خێراییەکەی بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی پلەکانی گەرماوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ناوچەی گەرمیان بە تۆمارکردنی 36 پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، لە بەرامبەریشدا ناوچەی حاجی ئۆمەران فێنکترین کەشوهەوای دەبێت و نزمترین پلەی گەرما کە 20 پلەی سیلیزییە، تێدا تۆمار دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.