وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری نەوتی عێراق لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ سعودیە، لەگەڵ هەریەکە لە وەزیرانی وزە و دارایی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە دیدارەکاندا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنییەکان و پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری کرا، بە تایبەتی لە کەرتەکانی گاز، وزە و کارەبا.
وەزیری نەوتی عێراق جەختی کردەوە، وڵاتەکەی پەرۆشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەت سعودیە، بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات.
شاندە عێراقییەکە جگە لە وەزیری نەوت، وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی وەزارەتی نەوت و دارایی تێدابوو، کە تێیدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە بەرزترین ئاستدا کرایەوە.