ڕاستەوخۆ

پرۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراق ئاشکرا کرا و پشکی هەرێم دیاری دەکرێت

reset font size increase font size

قەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق بە 217.239 تریلیۆن دینار دیاری کرا، کە تێیدا پشکی هەرێمی کوردستان بە 13.3 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و بەپێی گۆڕانکارییەکانیش لە نرخی دینار و دۆلاردا داهاتی گشتی زیاد دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکان، خەرجیی گشتیی لە بودجەی 2027دا بە 217.239 تریلیۆن دینار دیاری کراوە، کە 47.897 تریلیۆن دیناری بۆ خەرجیی وەبەرهێنان و 169.342 تریلیۆن دیناری بۆ خەرجیی بەکارخستن تەرخان کراوە، لە چوارچێوەشیدا شایستەی فەرمانبەرانی میلاکی هەمیشەیی گەیشتووەتە 68.125 تریلیۆن دینار و چاودێریی کۆمەڵایەتیش 33.032 تریلیۆن دینارە، کە کۆی گشتیی مووچە و چاودێری 101.157 تریلیۆن دینار پێکه دەهێنێت.

لە ڕووی داهاتەوە، کۆی داهاتی گشتی 174.234 تریلیۆن دینار پێشبینی کراوە، کە 144.720 تریلیۆن دیناری داهاتی نەوتییە (بە هەژمارکردنی هەناردەی 4 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە بە نرخی 58 دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕی 1500 دینار، لەگەڵ بڕگەیەکی نوێ بۆ فرۆشتنی نەوت بە پاڵاوگەکان بە بڕی 17 تریلیۆن دینار) و 29.514 تریلیۆن دیناریشی داهاتی نانەوتییە و بەم پێیەش کورتهێنانی پێشبینیکراو گەیشتووەتە 43 تریلیۆن دینار و پشکی هەرێمی کوردستانیش بە 13 تریلیۆن و 308 ملیار دینار دیاری کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە بودجەی 2023دا پشکی هەرێم 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار بوو.

لە پرۆژەیاساکەدا نرخی 100 دۆلار لە 130 هەزار دینارەوە بەرز کراوەتەوە بۆ 150 هەزار دینار و بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق، ئەم دەستکارییەی نرخی دینار و دۆلار بڕی 19.204 تریلیۆن دینار داهات زیاد دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.