بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینینیش ٨ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراو لە سەنتەری پارێزگاکان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:
سلێمانی: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٩ پلەی سیلیزی
هەولێر و هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
کەرکووک: ٣٣ پلەی سیلیزی
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش ئاستێک بەرزبوونەوەی دیکە بەخۆیانەوە دەبینن؛ بە جۆرێک پلەی گەرما لە سلێمانی دەگاتە ٢٧ پلە، دهۆک ٣٠ پلە، هەولێر و هەڵەبجە ٣٣ پلە، و کەرکووک ٣٤ پلەی سیلیزی.