ڕاستەوخۆ

ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوانی کورد لە جیهان: زمانی دایک دەستکەوت نییە، بەڵکو مافێکی بنەڕەتییە

reset font size increase font size

ژمارەیەک لە مامۆستایان، چالاکوانان، خوێندکاران، ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی کورد لە وڵاتانی جیهان لە بیانوویەکی هاوبەشدا جەخت دەکەنەوە کە زمانی دایک دەستکەوت نییە، بەڵکو مافێکی بنەڕەتییە و پشتیوانیی تەواوی کۆمەڵگەکانی ڕۆژاڤا دەکەن.

بەگوێرەی ئەو نووسراوەی کە لەلایەن ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ، سەندیکای کرێکاران و هاوپەیمانانی غەیرە کوردەوە واژۆ کراوە، بڕیاری سنووردارکردنی وانەکانی کوردی لە ڕۆژاڤا په‌یوه‌ندی بە پڕۆگرامی خوێندنەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە مافی منداڵانەوە هەیە کە دەبێت بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.

واژۆکاران ئاماژەیان بەوەش داوە که‌ بۆ چەندین دەیە، کورد و کۆمەڵگە غەیرە عەرەبەکانی دیکە لە سووریا، لەژێر سیاسەتی تەعریب و دەسەڵاتدارانی پێشوودا، لە مافە زمانی و کەلتوورییەکانی خۆیان بێبەش کرابوون، بۆیە پاراستنی خوێندن بە زمانی دایک هێڵی سوورە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.