ڕاستەوخۆ

پەروین بوڵدان: لەم مانگەدا گەشەسەندنی بەرچاو لە پرۆسەی چارەسەریدا ڕوودەدەن و ئۆجالان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت

reset font size increase font size

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، لێدوانی گرنگی سەبارەت بە دۆخی پرۆسەی چارەسەری و هەنگاوەکانی داهاتوو دا و جەختی کردەوە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پرۆسەی چەکدانان و بنیادنانی سیاسی-دیموکراتیکدا ڕۆڵی هەماهەنگکار (کۆردیناتۆر) دەگرێتە ئەستۆ.

بوڵدان ئاماژەی بەوە دا که تێڕوانینی بنەڕەتی، پەڕینەوەیە بۆ قۆناغی "ئاشتیی ئەرێنی" و ڕایگەیاند: «ئێمە دەکەوینە قۆناغێکەوە کە دانوستاندن و هەنگاوەکان نەک لەسەر لایەنی چەکداری، بەڵکو لەسەر لایەنی سیاسیی ئەم کێشە سەد ساڵەیە دەندرێن.»

سەبارەت بە بابەتی چەکدانان، ناوبراو ئەوەی خستە ڕوو کە ئەوان گوێ لە هەستیارییەکان دەگرن، بەڵام پێویستە ئەم بابەتە نەک وەک مەرجی پێشوەختە، بەڵکو وەک بەشێک لە هەنگاوە هاوبەشەکان سەیر بکرێت.

پەروین بوڵدان سەرنجی ڕاکێشا بۆ ڕۆڵی ئەو دەستەیەی کە پلانی بۆ دانراوە دابمەزرێت و جەختی کردەوە که بۆ ئەم مەبەستە، ڕەخساندنی مەرجەکانی کارکردن و پەیوەندیی ئازادانە پێویستییەکی حەتمییە. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا گوتی: «لەبەر ئەوە، لەم مانگەدا دەستپێکردنی ئەم دیدار و کۆبوونەوانە و دابینکردنی ئاسایشی یاسایی گرنگە. لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕەنگە ببینە شاهیدی گەشەسەندنی بەرچاو.»

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.