ڕاستەوخۆ

پژاک: لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێران خەریکی داڕشتنی پڕۆژەیەکی دیموکراتیی هاوبەشین بۆ قۆناغی داهاتوو

reset font size increase font size

ئیبراهیم عەلیپوور، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕایگەیاند کە لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێراندا خەریکی داڕشتنی پڕۆژەیەکی دیموکراتیی هاوبەشن بۆ قۆناغی دوای دەسەڵاتی ئێستای تاران.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (یەنی یەشام)، عەلیپوور ئاماژەی بەوە دا کە نەتەوەکانی وەکو کورد، عەرەب، بەلووچ و تورکمان بە تەواوی دژی سیستەمی ئێستای ئێرانن، و بەهۆی ئەوەی ئابووریی وڵاتەکە لە لێواری داڕماندایە، ئەگەری ڕاپەڕینێکی گەورە لە ئارادایە. ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی کورد لە ئێستادا دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتی و ناناوەندییە (نامەرکەزی) لە ئێراندا، کە تیایدا مافی زمان و پەروەردەی دایک و مافەکانی ژنان بە یاسا بچەسپێنرێت.

سەبارەت بە شێوازی تێکۆشان، ئەندامەکەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی پژاک ڕوونیشی کردەوە کە کاری هێزە کوردییەکان لەم قۆناغەدا زیاتر سیاسییە نەک سەربازی، و هاوپەیمانییەکی جیددی لەگەڵ هێزە دیموکراتەکانی دیکەی ئێران و ئۆپۆزسیۆنی ناوەندی پێکهاتووە. هەروەها سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان و هێزە کوردییەکان، جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە ناتوانن هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئیرادە و توانای هێزەکان دروست بکەن و تەنها هەوڵێکی پووچن بۆ ناردنی پەیامی هەڕەشە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.