ڕاستەوخۆ

وه‌زیری دارایی عێراق: ڕژدین له‌سه‌ر چاكسازیی و سه‌قامگیریی دارایی

reset font size increase font size

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەتی عێراق دەکات، ئەمەش مانای باوەڕ و متمانەی نێودەوڵەتییە بە حکومەت و دامەزراوە داراییەکانی وڵات.

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتییحەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە لە واشنتن، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی هاوبەشیی نێوان عێراق و ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە، کاریگەریی ڕاستەوخۆشی لەسەر پڕۆسەی چاکسازیی لە بوارەکانی ئابووری و داراییدا دەبێت.

وەزیری دارایی ڕاشیگەیاند، دەستخۆشییەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی نەختینە بۆ هێنانەکایەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، نیشانەی متمانەی ئەو دامەزراوەیەیە بە ئابووریی عێراق و ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی دارایی گەشەکردوو و بەردەوام گیراونەتەبەر.

 جەختیشی کردەوە کە حکومەتی عێراق بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، ڕژدە لەسەر درێژەدان بەم هەنگاوانە تا گەیشتن بە سەقامگیریی دارایی، ڕاکێشانی سەرمایەگوزاریی بیانی و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان