لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت سنوری 100 دۆلاری تێپەڕاند و بە 101.51 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر رێڕەوە ئابوورییەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بازاڕی نەوت، جگە لە برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بۆ سەرووی 90 دۆلار بەرزبووەوە.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان حوسییەکان و سعودیە و کاریگەرییە راستەوخۆکانی لەسەر گەرووی بابلمەندەب، لە پاڵ دروستبوونی زریانێک کە بەرەو ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە کەنداوی مەکسیک دەڕوات، هۆکاری سەرەکیی بازدانی نرخی نەوت بوون لە بازاڕە جیهانییەکاندا.