ڕاستەوخۆ

لە شەش مانگدا نزیکەی دوو تۆن ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستی بەسەردا گیراوە

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دەستیان بەسەر نزیکەی دوو تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەی فەرمیی "سەباح"ی ڕاگەیاندووە، لە میانی زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکاندا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دەست بەسەر تۆنێک و 977 کیلۆگرام و 522 گرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

سەبارەت بە سزادراوانی ئەم کەیسانە، ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە کە بەهۆی تێوەگلان لەم تاوانانەوە سێ هەزار و 553 کەس لەلایەن دادگاکانەوە سزا دراون. سزاکانیش بەم شێوەیەن:

سزای لەسێدارەدان: 58 تۆمەتبار سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

سزای هەتاهەتایی: 236 تۆمەتبار سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە.

هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی: هەر لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە ئەمنییانەی شەش مانگی ڕابردوودا، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق توانیویانە 378 تۆڕی تاوانکاری هەڵبوەشێننەوە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو خەریکی بازرگانیکردن و قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.