ڕۆژی سێشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریکاری وەزارەت، سەرۆکی ئەرکان، ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵا، لیوا ڕوکن دکتۆر کارزان مەولود شەقڵاوەیی وەک ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، وەزیری پێشمەرگە وێڕای پیرۆزباییکردن لە لیوا ڕوکن کارزان مەولود بۆ وەرگرتنی ئەم پایە سەربازییە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواست لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییە نوێیەکەیدا.
هاوکات، وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە که پێویستە ئەم بەرپرسیاریەتییە ببێتە وەرچەرخانێکی گرنگ، و دڵنیایی دا کە ڕاوێژکاری نوێ تەواوی توانا و ئەزموونی خۆی بۆ خزمەتکردنی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە و پەرەپێدانی کارەکانی تەرخان دەکات.