ڕاستەوخۆ

عەلی زەیدی سبەینێ سەردانی پاریس دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئیلیزێ) خشتەی دۆسیە و تەوەرەکانی سەردانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پاریس و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی ئیلیزێ، ئەمە یەکەم سەردانی فەرمیی عەلی زەیدی دەبێت بۆ ئەوروپا، و ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سەرکردە دۆسیەکانی وزە، گواستنەوە، ژێرخانی ئابووری، سەرچاوەکانی ئاو، تەندروستی و پەرەپێدانی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی تاوتوێ دەکەن، هەروەها چەند گرێبەستێکی نەوتیش واژۆ دەکرێن.

لای خۆیانەوە، هەردوو لایەن پابەندبوون و بڕیاری هاوبەشیان بۆ بەردەوامبوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕێگریکردن لە خۆڕێکخستنەوەی داعش دووپات کردەوە؛ ئەم هەوڵانەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بە ڕێزگرتنی تەواو لە سەروەریی وڵاتان دەبن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.