لە سنوری پارێزگای کەرکوک هەزار و ٢٠٠ شوێنەواری مێژوویی ههیه و بەشێکی سەرەکیین له ناسنامەی شارەکە، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسی لەناوچوون و داڕمانیان زیاتر دهبێت، بەڕێوەبەری شوێنەواری کەرکوکیش دەڵێت، حکومەتی عێراق هیچ پارەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنهوارهكان تەرخان ناکات.