ڕاستەوخۆ

دوای 30 ساڵ؛ گرووپی هونەریی ئامەد سبەی لە ئیستەنبوڵ کۆنسێرتێک سازدەدات

reset font size increase font size

دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ، جارێکی تر گرووپی هونەریی ئامەد کۆنسێرتێکی گەورە لە ئیستەنبوڵی تورکیا ساز دەكات.

ئەم کۆنسێرتە بە دەستپێشخەریی کۆمپانیای کلتووریی سەر بە شارەوانیی ئەستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت و بڕیارە سبەی کاتژمێر ٩ی شەو لە شانۆی کراوەی حاربییە دەست پێ بکات. ساڵی ڕابردووش، گرووپەکە لە پارکی نەورۆزی ئامەد لە باکووری کوردستان و لە ناو جۆش و خرۆشی دەیان هەزار کەسدا، کۆنسێرتێکی مەزنی ساز کردبوو.

پاشخانی مێژوویی و دامەزراندنی گرووپی ئامەد

گرووپی ئامەد لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن چەند خوێندکارێکی کوردەوە کە لە بەشی پزیشکیی زانکۆی حاجەت تەپەی ئەنقەرە دەخوێندن، دامەزرا.

یەکەم ئەلبومی خۆیان لە ساڵی ١٩٩٠ بە ناوی "کولیلکا ئازادی" بڵاو کردەوە، کە پێشوازییەکی گەورەی لێ کرا.

لە ساڵی ١٩٩٥دا ئەلبومی دووەمیان بەناوی "ئاگر و مرۆڤ" و دواتریش ئەلبومێکی تری بە ناوی "دەرگووش" بڵاو کردەوە کە زۆربەی بەرهەمەکانیان لە گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی پێکهاتبوون.

مێژووی دوورخستنەوە و گەڕانەوە بۆ سەر سەکۆ هونەرییەکان

لە ساڵی ١٩٩٤دا، بەهۆی سیاسەت و سەرکوتکارییەکانی حکومەتی تورکیا و کردنەوەی دۆسیەی "پڕۆپاگەندە دژی دەوڵەت"، زۆربەی ئەندامانی گرووپەکە ناچار بوون وڵات بەرەو ئەڵمانیا بەجێ بهێڵن. دوای ٣٠ ساڵ لە قەدەغەکردن، ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە ئامەد و سبەی شەممەش لە ئیستەنبوڵ کۆنسێرت ساز دەدەنەوە و بە گوێگرانی شاد دەبنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.