ڕاستەوخۆ

زێلینسکی: لەگەڵ ترەمپ کۆدەبینەوە و ڕەنگە دیدارەکەمان زۆر شت بگۆڕێت

reset font size increase font size

ڤلادیمەر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند کە لە نیویۆرک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکات دیدارەکەیان گۆڕانکاریی گەورە لە دۆخەکەدا دروست بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی ئۆکرانیا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەی کردووە و سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتوویان لە نیویۆرک گفتوگۆیان کردووە، و ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لەوێ چاویان بە یەکدی بکەوێت. زێلینسکی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دیدارەیان لەگەڵ ترەمپ دەتوانێت زۆر شت لە بارودۆخەکەدا بگۆڕێت.

لە لایەکی ترەوە، زێلینسکی سوپاسی ترەمپی کرد بۆ واژۆکردنی ڕەشنووسی یاسایەک کە سزای توند بەسەر حکومەتی ڕووسیا و کۆمپانیا دەوڵەتییەکانیدا دەسەپێنێت، هەروەها باجی گومرگی دەخاتە سەر ئەو وڵاتانەی وزە لە ڕووسیا هاوردە دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.