پۆلیسی پارێزگای زیقاری باشووری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆمارکردنی چەکدا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار پارچە چەکی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمار و پۆلێن کراون.
عەباس حەمید، بەرپرسی بەشی تۆمارکردنی چەک لە پۆلیسی زیقار، بە میدیا فەرمییەکانی ڕاگەیاندووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار چەکی جۆراوجۆر، لەوانە دەمانچە، تفەنگ و چەکی ڕاوکردن، تۆمار کراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم پرۆسەیە لە سایەی هاوکاریی گەورەی پیاوماقوولان و سەرۆکە هۆزەکانی ناوچەکەوە بەڕێوەچووە.