بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە، لە ڕێگەی کۆیە - سماقولی و لە نزیک سیریانی جەلی، رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی کرێدا رووی دا.
بە مخابنییەوە، لە ئەنجامی ئەم رووداوەدا سەرنشینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە گیانی لە دەست دا و دوو سەرنشینی تریش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکات کە بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان، بە توندی پابەندی هێماکانی شەقام و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.