ڕاستەوخۆ

دەوڵەتی یاسا کاندیدەکانی بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا ڕەوانەی سەرۆکوەزیران کرد

reset font size increase font size

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کابینەی حکومەتی عێراق تەواو بکرێت و وەزارەتە بەتاڵەکان پڕبکرێنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ناو و کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆستەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا ڕەوانەی سەرۆکوەزیران کرد.

عوسمان شەیبانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (کە لەلایەن نوری مالیکییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت)، ڕایگەیاند، بەمەبەستی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییە چۆڵەکان، هاوپەیمانییەکەیان ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و ناوخۆ پێشکەشی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کردووە.

لای خۆیەوە، عەلی دەراجی، پەرلەمانتاری تری هەمان هاوپەیمانی، ڕوونیشی کردەوە کە کۆی گشتیی شەش کاندید بۆ هەردوو وەزارەتەکە ڕەوانە کراون، بە جۆرێک بۆ هەر وەزارەتێک سێ کاندید دیاری کراون، و ئاماژەی بەوەش دا کە قاسم عەتا یەکێکە لەو کاندیدانەی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ پێشکەش کراوە.

سەبارەت بە هەڵوێستی سیاسیی هاوپەیمانییەکەش، هیشام ڕکابی، بەرپرسی نووسینگەی نوری مالیکی، جەختی لەوە کردەوە کە تاهەنووکە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هیچ ڕێککەوتنێکی نەکردووە و هیچ سازشێکی لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ نەکردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.