ڕاستەوخۆ

دەم پارتی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات

reset font size increase font size

نرخی سووتەمەنی لە باکووری کوردستان و تورکیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا نرخی هەر لیترێک بەنزین 11 لیرە چووە سەر؛ هاوکات دەم پارتی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکات.

بەهۆی قوڵبوونەوەی قەیرانی دارایی و گۆڕانکارییە هەرێمییەکانەوە، شەپۆلێکی گرانبوون ڕووی لە باکووری کوردستان و تورکیا کردووە و لە ماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا نرخی هەر لیترێک بەنزین 11 لیرەی تورکی بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزین گەیشتووەتە 81 لیرە.

لەبەرامبەر ئەم قەیرانە ئابوورییەدا، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ڕاگەیەندراوێکدا هشدارییان دا کە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بارگرانییەکی گەورەی لەسەر شانی هاووڵاتییان دروستکردووە و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر کاسبکاران و کەرتی بەرهەمهێنان و پیشەسازی هەبووە.

دەم پارتی داوا دەکات هەنگاوی پێویست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی قەیرانە ئابوورییەکان بنرێن و پەرلەمانی تورکیاش بەپەلە و پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە کۆببێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.