ڕاستەوخۆ

حزبی دەعوەی ئیسلامی داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دینار و ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی نرخەکان

reset font size increase font size

حزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە پەرەسەندنەکان و ناتەواویی لە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دەربڕی و هۆشداری دا لەوەی کە بەرزبوونەوەی نرخەکان توانای کڕینی هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە، بۆیە داوای ڕکار و هەنگاوی بەپەلەی کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا که‌ لەلایەن مەكتەبی سیاسیی حزبی دەعوەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێریی کاریگەرییەکانی ناسەقامگیری و ناتەواویی بەهای ئاڵوگۆڕی دراو دەکەین"، و داوای لە لێپرسراوان کرد بە خێرایی بجووڵێنەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بازدانە شێتانەیەی نرخەکان و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ ڕێگریکردن لە لێکەوتەکانی.

حزبەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هەرچەندە هۆکارەکانی وەک جەنگی ناوچەیی و کورتهێنانی دارایی مێژوویی ڕۆڵیان هەیە، بەڵام داوا لە دەسەڵاتداران دەکات ڕیشەی قەیرانەکان، لەوانە گەندەڵی و بەفیڕۆدان، چارەسەر بکەن، لەپاڵ بەهێزکردنی بەرهەمی خۆماڵی، ڕێکخستنی هاوردە و چاودێریی زیاتری بازاڕدا.

هاوکات، حزبی دەعوە داوای لە بازرگانان و خاوەنکارەکان کرد کە لە بەرامبەر قەیرانە ئابوورییەکاندا رەچاوی باری گوزەرانی هاووڵاتییان بکەن، دوورکەونەوە لە قۆرخکاری و بەرزکردنەوەی ناڕەوای نرخ، و جەختی کردەوە کە بازرگانان بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و ئەخلاقییان بەرامبەر بە کۆمەڵگە لەسەر شانە.

ئەم هەڵوێستەی حزبی دەعوە دوای ئەوە هات کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق میکانیزمێکی نوێی بۆ ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار ڕاگەیاند، بە جۆرێک نرخی فرۆشتنی کاش بە هاووڵاتییان بە 1,520 دینار دیاریکرا، بە ئامانجی پشتگیریکردنی بەرهەمی خۆماڵی و پاراستنی سەقامگیریی سیستەمی دارایی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.