ڕاستەوخۆ

ئەمشەو ئامەدسپۆر لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی بێشکتاش دەکات

reset font size increase font size

دوای ئەوەی توانی بەسەر یانەکانی باشاکشەهیر و ترابزۆنسبۆردا سەرکەوتن بەدەستبێنێت، ئەمشەو یانەی ئامەدسپۆر لە مێژووی خۆیدا یەکەمین یاریی لە خولی سۆپەرلیگی تورکیادا بەرامبەر یانەی بێشکتاش ئەنجام دەدات.

یارییەکە کاتژمێر 08:00ـی شەو لە یاریگەی دیاربەکر لە ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و عەلی شانساڵان ئەرکی ناوبژیوانیی یارییەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

میدیا وەرزشییەکان بڵاویان کردەوە، بلیتی یارییەکەی ئەمشەو لە ماوەیەکی پێوانەییدا و تەنیا لە 45 چرکەدا سەرجەمیان فرۆشراون، ژمارەیەکی زۆر لە هاندەران لە شارەکانی تری باکووری کوردستانیشەوە بۆ پشتگیریکردنی ئامەدسپۆر ڕوویان لە شاری ئامەد کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا یانەی ئامەدسپۆر خاوەنی 10 خاڵە، لە بەرامبەریشدا یانەی بێشکتاش 12 خاڵی هەیە و ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە یەکەمین یاریی فەرمیی نێوان هەردوولا دەبێت لە مێژووی خولەکەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.