لەبارەی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کە لە 21ی ئەم مانگەدا ئەنجام درا، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لەم هەنگاوەدا دواکەوتبووین، بەڵام بڕیارێکی گرنگ و مێژووییە و قۆناغە ڕاستەقینەکەش دوای ئەم یەکخستنەوەیە دەست پێ دەکات.
ئاری هەرسین لە لێدوانێکدا جەخت لەوە کردەوە کە پێویستە پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناو ئۆرگان و بڕیارەکانی حزبیشدا ڕەنگدانەوەی هەبێت و لەو دۆخە حزبییە دەربچێت.
بەرپرسی لقی چواری پارتی ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئێستادا گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوەی زۆر باش لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بوونی هەیە.