ڕاستەوخۆ

یەمەن و ئەفغانستان مەترسیدارترین وڵاتن بۆ ژنان

reset font size increase font size

 

بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراویWorld Population Review کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی پێوەرەکانی "ژن، ئاشتی و ئاسایش"، وڵاتی یەمەن وەک دووەم مەترسیدارترین وڵات بۆ ژنان لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشانکرا.

ئەمەش نیشاندەری دۆخێکی مرۆیی کارەساتبارە کە تێیدا مافە سەرەتاییەکانی ڕەگەزی مێینە لەوپەڕی لاوازی و مەترسیدایە. 

ئەم لێکۆڵینەوەیە کە پشت بە ئاستی پاراستنی جەستەیی، دەرفەتە ئابوورییەکان، دادپەروەریی یاسایی و مافی خوێندن دەبەستێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنان لە یەمەن بەهۆی ساڵانێکی درێژخایەنی ململانێی چەکداری و داڕمانی ژێرخانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، رووبەڕووی قەیرانی بێوێنە بوونەتەوە.

باس لەوەش دەکات، نەک هەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و تۆڕە پارێزەرە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو تێکچوونی باری دارایی خێزانەکان وایکردووە ژنان و کچانی تەمەن بچووک بکەونە ناو مەترسیی توندوتیژییان لەسەر زیاتر بێت.

 لەپاڵ یەمەن و ئەفغانستان، وڵاتانی وەک کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، سوریا، سوودان، هایتی، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، بوروندی، سوودانی باشوور و میانمار لە ڕیزبەندیی هەرە پێشەوەی مەترسیدارترین ناوچەکانن بۆ ژنان، کە خاڵی هاوبەشی هەموویان بریتییە لە بوونی جەنگی ناوخۆیی و ناسەقامگیرییەکی سیاسیی قووڵ کە وایکردووە میکانیزمەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ بەتەواوی لەناو بچن و ژنان لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە بێبەش بن.

 ئەمەش پێویستیی بە هاناوەچوونێکی نێودەوڵەتیی خێرا هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشار و هەڕەشە گەورانەی کە رۆژانە لەو ناوچانەدا رووبەڕووی ژنان دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.