پلاتفۆرمی" ڕاگرتنی کوشتنی ژنان" رایگەیاند، توندوتیژی دژی ژنان لە مانگی نیساندا بەردەوام بووە و تەنها لەم مانگەدا 26 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، زۆربەی تاوانەکان لەناو ماڵەکاندا و لەلایەن کەسانی نزیکی قوربانییەکانەوە ئەنجامدراون.
پلاتفۆرمی "ڕاگرتنی کوشتنی ژنان" نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، توندوتیژیی دژی ژنان لە مانگی نیساندا بەردەوام بووە. بەگوێرەی ئامارەکان، تەنها لەم مانگەدا 26 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و 23 ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زۆربەی تاوانەکان لەناو ماڵەکاندا و لەلایەن کەسانی نزیکی قوربانییەکان، وەک هاوسەر یان کەسوکاریان ئەنجامدراون. هۆکاری هەندێک لە کوشتنەکان بۆ کێشەی ئابووری و ڕەتکردنەوەی داواکاریی پیاوان گەڕاوەتەوە.
پلاتفۆرمەکە ڕەخنە لە دەزگا حکومییەکان دەگرێت، ئامارەکان بە ڕوونی بڵاوناکەنەوە. جەختیش دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان بۆ پاراستنی مافی ژنان و ڕێگری لەم تاوانانە.