عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە سەردانێکیدا بۆ شاری کەرکوک و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکومی، ڕایگەیاند کە کەرکوک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستە بە گرنگییەوە لە پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە بڕوانرێت.
لە لێدوانەکانیدا، حەکیم ئاماژەی بە دۆخی ئابووریی شارەکە دا و باسی لەوە کرد که ڕێژەی بێکاری لە کەرکوک لە ئاستێکی نزمدایە و بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق، گوزارانی هاووڵاتییانی شارەکە لە بارودۆخێکی باشتردا دایە.