ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراک؛ پرسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وزە تاوتوێ کرا

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا لە بەغدا کۆبوونەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی وزە و سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق و سوریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان بە "گرنگ" ناوبرد بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە. هاوکات جەختیان لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی و تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەکان.

"شەرعییەتی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە"

بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان؛ سەرۆکی یەکێتی نیگەرانیی خۆی لەبارەی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند: "شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە."

"کوردستان دەتوانێت کێشەی وزە لە تەواوی عێراق چارەسەر بکات"

پرسی وزە و سووتەمەنی تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بوو. بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە تواناکانی هەرێمی کوردستان کرد لەو بوارەدا و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە داڕشتنی پلانێکی ستراتیجی، کێشەی وزە لە تەواوی عێراقدا چارەسەر بکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.