ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە

reset font size increase font size

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا و پرسی کورد و پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کران. هەروەها هەردوولا دەربارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە، گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کراوەتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دیمەشق، چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان