ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژاڤای کوردستان ژنان بەشێک لە کاتەکانیان بە مەلەکردن بەسەر دەبەن

reset font size increase font size

لە ڕۆژاڤای کوردستان ژنان بەشێک لە کاتەکانیان بە مەلەکردن بەسەر دەبەن، ڕاهێنەرێکی مەلەوانیی ژنانیش داواده‌كات مەلەوانگەی تایبەت بە ژنان دروستبکرێت.

ڕۆهێل سەعید، یەکەم ڕاهێنەری ناوەندی مەلەوانیی ژنانە لە ڕۆژاڤای کوردستان لە شارۆچکەی عامودێ مەشق و ڕاهێنانی مەلەوانی بە ژنان و منداڵان دەڵێتەوە و ئاماژه‌ به‌ ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان و نەبوونی دەرفەتەکان بۆ ژنان ده‌كات، داواش ده‌كات مه‌له‌وانگه‌ی تایبه‌ت بۆ ژنانی ناوچه‌كه‌ دروستبكرێت.

لە هەرێمی جەزیرە هیچ مه‌له‌وانگه‌یه‌ك بۆ ژنان ته‌رخان نه‌كراوه‌. ژنان تەنیا لە چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێکدا دەتوانن سود لە مه‌له‌وانگه‌كانی دیكه‌ وەربگرن. 

ڕۆهێل سەعید ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، توانایەکی گەورە لە نێو منداڵاندا هەیە و پێویستە پشتیوانییان لێ بکرێت تاوەکو بەشداری لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان و ئۆڵۆمپیادەکاندا بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.