ڕاستەوخۆ

کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە نێوان ئیسرائیل و سووریا بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026 بە مەبەستی ڕاگرتنی ئاستی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و سوریا کۆبوونەوەیەکی شاراوە بەڕێوەچوو.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکە لە نێوان ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و ڕۆمان گۆفمان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ئەنجام دراوە. تاوەکو ئێستا ناوەندە فەرمییەکانی تەلئەبیب و دیمەشق بە شێوەیەکی ئاشکرا زانیارییان لەسەر ناوەڕۆکی ئەم دیدارە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات، ڕۆژی سێشەممەی رابردوو 18ی ئابی 2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە هەشت مووشەک فڕۆکەخانەی سەربازیی (ئەبو زوهوور)یان لە پارێزگای ئیدلب ئامانج گرت.

سەرچاوە هەواڵگرییەکان هۆکاری هێرشەکەیان بۆ ئامادەبوونی شاندێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەکەدا گەڕاندەوە، کە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکە لەوێ بوون.

دوای رووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی 2024، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلانەوە پێشڕەوییان بەرەو قووڵایی خاکی سوریا کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.