ڕاستەوخۆ

تەڤگەری ئازادی: دوای دوو ساڵ لە پرۆسەی ئاشتی، یاسای چوارچێوەی پێویست دابین نەکراوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەریی تەڤگەر لە ڕاگەیاندراوێکدا هەڵسەنگاندن بۆ تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر «پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا» دەکات، کە لە 23ی تشرینی یەکەمی 2024ەوە دەستی پێ کردبوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەو هەنگاوانە کراوەتەوە، کە لە پێناو چارەسەری سیاسی و دیموکراتی پرسی کورددا نراون، لەوانەش ڕاگرتنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداریی پەکەکە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، پرۆسەکە بە وەڵامی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دەوڵەت باخچەلی دەستی پێ کرد و دوای بانگەوازیی 27ی شوباتی 2025، تەڤگەرەکە ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاند. هەروەها لە کۆنگرەی 12هەمیندا کە لە نێوان 5 تا 7ی ئایاری 2025 بەڕێوە چوو، کۆتایی بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پەکەکەدا هێنرا و تێکۆشانی چەکداری دژی تورکیا وسێنرا.

وەک نیازپاکی ئەم گۆڕانکارییە ستراتیژییە، لە 11ی تەممووزی 2025دا هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات لەگەڵ 30 هەڤاڵدا چەکیان سووتاند و لە 26ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵیشدا گەریللاکانی کشێنراو ناو سنووری تورکیا، دڵسۆزییان بۆ تێکۆشانی سیاسیی دیموکراتیک ڕاگەیاند.

تەڤگەری ئازادی ئاماژەی بەوە داوە، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لە تورکیا هیچ شەڕێک ڕووی نەداوە و هیچ گەنجێک گیانی لە دەست نەداوە، ئەمەش دۆخێکی ئەرێنی بۆ کۆمەڵگا و کەمکردنەوەی خەرجییە زەبەلاحەکانی جەنگ هێنراوەتە ئاراوە. سەرەڕای ئەوەی لە پەرلەمانی تورکیاشدا کۆمیسیۆنێک بۆ چارەسەری پرسی کورد دامەزرا و ڕاپۆرتێکی لەسەر پێویستی دیموکراتیبوون ئامادە کرد، بەڵام ئیرادەی سیاسی نەیتوانی هەنگاوی پێویست بنێت.

سەبارەت بە یاسای چوارچێوە، بەڕێوەبەریی تەڤگەر ڕەخنەی لەوە گرت، یاساکە لەسەر ئەو بنەمایە نەبوو کە عەبدوڵا ئۆجالان دیاریی کردبوو، بەهۆی ئەوەی ڕێبەرەکەیان و بەڕێوەبەریی تەڤگەری لە دەرەوە هێشتەوە و لە جێبەجێکردندا تووشی زەحمەتی بوو، لە کاتێکدا پەرلەمان دەبوو ببێتە سەکۆیەکی بنەڕەتی بۆ چارەسەریی ڕیشەیی پرسی کورد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.