ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی حکومەتی کاربەڕێکەر خاڵێکی لاوازە بۆ هەرێمی کوردستان

reset font size increase font size

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئەوروپا کۆبووەوە؛ ڕایگەیاند، دواخستنی زیاتری پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت و بەردەوامبوونی حکومەتی کاربەڕێکەریش بە خاڵێکی لاواز ناوبرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر سیاسەت و هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە کە نابێتە بەشێک لە شەڕ و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو هاوشانی هاوبەشەکانی کار دەکات بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان. جێگری سەرۆکوەزیران پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ حکومەتی فیدراڵ لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەروەریی عێراق دووپاتکردەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد، دۆخێکی نوێ لە ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و ئاڵنگارییەکان، بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بە تێگەیشتنی نوێوە پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.