پڕۆژەی "هەژماری من" تایبەت بە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بەپەلە و گرنگی ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران کرد و ڕایگەیاند کە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ کۆتا وادە دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکان.
بەگوێرەی ڕێنمایی و بڕیارە نوێیەکانی پڕۆژەکە، لە دوای ئەو بەروارەوە (٣١ی ٨ی ٢٠٢٦) سیستەمی دابەشکردنی مووچە بە شێوازی نەختی (کاش) بە تەواوی کۆتایی پێ دێت و چیتر بەو شێوازە کۆنە مووچە دابەش ناکرێت.
پڕۆژەی "هەژماری من" داوا لە سەرجەم ئەو مووچەخۆرانە دەکات کە تاوەکو ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، لە پێناو ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر ئاستەنگ و کێشەیەک لە پڕۆسەی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیاندا، بە زووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە مامەڵەیان تێدا ئەنجامداوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان.